ژماره‌یه‌ک هێڵی ئاسمانی له ئه‌وروپا ده‌سـتیان به گه‌شـته‌کانی خۆیان کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌به‌ر خۆڵه‌مێشی گڕکانی ئایسـلاندا ئه‌و گه‌شـتانه‌یان ڕاگرتبوو.
ئاژانسی کۆنتڕۆڵـکردنی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌وروپا (Eurocontrol) ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 50% ی ئه‌و گه‌شـتانه‌ی له به‌رنامه‌دایه له ئه‌وروپاوه هه‌سـتن به‌ڕێوه‌بچن. ئێسـتا فڕۆکه‌کان له پاریس و مه‌درید و ئه‌مسـتردام و فرانکفۆرته‌وه ده‌ستیان به فڕین کردووه.
به‌ڵام گه‌شته‌کانی سه‌ر به‌ریتانیا هێشـتا ڕاگیراوه به‌هۆی هاتنی شه‌پـۆلێـکی نوێی خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌که به‌ره‌و ئه‌و وڵاته.
ده‌زگای هاتوچۆی ئاسـمانی نیشـتیمانی به‌ریتانیا شه‌وی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ڵقوڵانی گڕکانه‌که به‌هێزبووه و نازانرێت به‌چی ده‌گاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌گۆڕێت.
به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆنفرانسێـکی ڤیدیۆیی‌یان سـازکرد و بڕیاریان دا سێ ناوچه‌ی فڕین له‌سه‌ر ئه‌وروپادا ده‌سـتنیشـان بکه‌ن بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی گه‌شـته‌کان تا ئه‌و ملیۆنه‌ها گه‌شـتیاره‌ی که بۆ چه‌ندین ڕۆژه گیریان خورادووه بیانگه‌ینه شوێنی مه‌به‌سـتیان.
به‌پـێی ئه‌و بڕیاره ناوچه‌ی یه‌که‌م بۆ هه‌موو گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان کراوه ده‌بێت و ناوچه‌ی دووه‌م سـنووردار ده‌بێت و ناوچه‌ی سێهه‌م فڕینی تێدا قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
ئه‌ندامی کۆمسـیۆنی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌وروپا سیم کاڵاس ده‌ڵێت به هیچ شـێوه‌یه‌ک له مه‌سه‌له‌ی سه‌لامه‌تی چاوپـۆشـی ناکرێت، به‌ڵام ئه‌م پلانه پـێویسته وا بکات ورده ورده گه‌شـتی زیاتر ئه‌نجام‌بدرێن.
گوتیشی ئه‌مه هه‌واڵێـکی خۆشه بۆ کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و گه‌شـتیاران و هه‌روه‌ها ئابوری ئه‌وروپاش که به‌م قه‌یرانه زیانی پـێـگه‌یشتووه.
کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ڕه‌خنه‌یان له حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا گرتووه له مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌که‌دا و ده‌ڵێن به خاوی کاردانه‌وه‌یان هه‌بووه.
سه‌رۆکی یه‌کێتی گواسـتنه‌وه‌ی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی (Giovanni Bisignani) ده‌ڵێت ئه‌و زیانه ئابوریـیه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م گڕکانه که‌وتۆته‌وه ده‌گاته یه‌ک ملیار دۆلار که زیاتره له‌وه‌ی له ئاکامی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی سـاڵی 2001 ی سه‌ر ئه‌مه‌ریکا که‌وته‌وه.
شـایه‌نی باسه دوابه‌دوای هێرشه تێرۆریسـتیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 فڕۆکه‌خانه‌کانی ناو ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ داخران.