ده‌سه‌ڵاتدارانی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌ڵمانیا ڕێـگه‌یان دا به سه‌رله‌نوێ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی 50 گه‌شتی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسـمانی لۆفتهانزا به‌ره‌و ئاسیای خۆرهه‌ڵات و ئه‌فه‌ریکا و باکوری ئه‌مه‌ریکا به هه‌ڵـگرتنی نزیکه‌ی 15 هه‌زار سه‌رنشین.
لۆفتهانزا ده‌ڵێت له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه فڕۆکه‌کانیان له دوشڵدۆرف و فرانکفۆرت و میونخ داده‌به‌زن. وته‌بێژێـکی ئه‌و هێڵه ئاسـمانیـیه به ئه‌سۆشێتد پـرێسی ڕاگه‌یاند فڕۆکه‌کانیان به گوێره‌ی ڕێـنمایـیه‌کانی تایبه‌تی بینایی فڕۆکه‌وانی هه‌ڵـده‌فڕن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕێـکخراوێـکی باڵای پـیشه‌سـازی هێڵه‌کانی ئاسـمانی داوای له حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا کردبوو سه‌رله‌نوێ ده‌ست به گه‌شـته‌کانی ئاسـمانیـیان بکه‌نه‌وه که له‌وه‌تای هه‌ور و پاشـماوه‌ی گڕکانی ئایسلانداوه ڕاگیراوه.
سه‌رۆکی ڕێـکخراوی هاتوچۆی ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌و وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند. گوتیشی کاریگه‌ری داخسـتنی پـیشه‌سـازی هاتوچۆی ئاسـمانی له‌سه‌ر ئابوری جیهانی زۆر له ئه‌نجامی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا خراپـترێـکه، که هێڵه‌کانی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ داخرابوون.
ده‌زگای کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسـمانی ئه‌وروپا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش ڕایگه‌یاند نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی گه‌شـته‌کانیان له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا له واده‌ی خۆیدا ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه. به‌م جۆره‌ش ڕاگرتنی گه‌شـته‌کان له ئاکامی تۆز و خۆڵی پاشـماوه‌ی گڕکانی ئایسـلاندا ڕووه‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌ڕوات.