رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ، هانی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان ده‌دات هه‌وڵی زیاتری خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماکانی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی خۆی بسه‌لمێنێت.
له راپۆرتێکی 50 په‌ڕه‌یـیدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بڵاویکردووه‌ته‌وه، تێیدا چاوده‌خشێنێت به یه‌که‌مین 5 له لێکۆڵینه‌وه‌کان ، ئه‌وانه‌ی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان له ساڵی 2002 وه‌وه ده‌ستیپێکردووه.
راپۆرتی ئاماژه‌پێدراو ده‌ڵێت دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان، زۆر جار خۆی له تاوانکاران و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی جه‌نگ لاداوه. راپۆرته‌که ده‌ڵێت به تایبه‌ت دادگای ناوبراو له لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌یوه‌ست به کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و هه‌روه‌ها ئۆگه‌ندا به‌رپرسانی حکومه‌تی تاوانبار نه‌کردووه گوایه به به‌رپرسیاریان له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یاندا و ده‌شڵێت ئه‌م کاره له ئاستی تێڕوانی به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کانی که‌مکردووه‌ته‌وه.