هه‌رچه‌نده هێشتاش ده‌ره‌نجامێكی ته‌واو له کۆبونه‌وه‌که‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌رنه‌که‌وتووه که به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی عێراق کرا ، وه‌زره‌تی کاروباری عه‌شایه‌ری له عێراق باس له هه‌وڵی خۆی ده‌کات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان دکتۆر نوری ئه‌لمالیکی و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی.
ئیبراهیم موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت ، ئه‌و کێشانه گرفت و ناکۆکی سیاسین نه‌ک ئاڵۆزی نێوان دوو عه‌شره‌ت تا وه‌زاره‌تی کاروباری عه‌شایه‌ری بکه‌وێته نێوانه‌وه و قه‌یرانه‌که پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسیانه هه‌یه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:52 خوله‌که