گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی عێراقی ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2014 دا وڵاته‌که‌ی به‌شی یه‌که‌می ئه‌و 36 فڕۆکه جه‌نگیه‌ی له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کڕیویه‌تی به ده‌ست ده‌گات. وه ده‌شڵیت ژماره‌یان 24 فڕۆکه‌ی جۆری ئێف شازده‌یه.
له سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین دیکتاتۆری له‌کارخراوی عێراق هێزی ئاسمانی عێراق یه‌کێک بووه له هێزه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که و سه‌دان فڕۆکه‌ی جه‌نگی هه‌بووه که دروستکراوی وڵاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو بوون.
له پاش شه‌ڕی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی 2003 دا له‌شکری عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له مانگی حه‌وتی ڕابردوودا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ژماره‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ی دوو هێند کرد که عێراق به نیازی کڕینێتی بۆ به‌هێزکردنی هێزی ئاسمانی خۆی.
له لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ، ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتویه‌تی عێراق خواستیه‌تی هه‌تا که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکری پێشکه‌وتووتری هه‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی.
ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت گوتوشیه‌تی ئێستا ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌وان که‌وتوونه‌ته مه‌شق و ڕاهێنانی تایبه‌ت به فڕۆکه‌ی ئێف 16 .
هه‌ندێک له وڵاتانی دراوسێی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش نیگه‌رانییان هه‌یه له کڕینی ئه‌و فڕۆکانه.
مه‌سعود بارزانی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گووتی پێی وایه به‌هۆی نوری ئه‌لمالیکیه‌وه ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان له مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دایه و پێویستیشه ئه‌و فڕۆکانه‌ی ئێف 16 نه‌گاته ده‌ست مالیکی.
به‌ڵام ئه‌سکه‌نده‌ر وتوت ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی به هێند وه‌رنه‌گرت و به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ئه‌و فڕۆکه جه‌نگیانه بۆ به‌رگریکردنه له عێراق نه‌ک تاکه که‌سێک.