وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌له‌ری کلنتن ده‌ستی کردووه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودیه له ڕیاض به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا فلیپ والته‌ر ویلمان له دوبه‌یه‌وه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ناردوین.
سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌که‌ی کلنتن بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه له هه‌وڵێکدایه بۆ گه‌ڵاڵه کردنی هاوده‌نگی له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ سه‌رکوت کردنه خوێناوییه‌که‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به جودابیران ده‌یکات.
ته‌له‌فیزیۆنی عه‌ره‌بستانی سعودیه کۆبونه‌وه‌که‌ی کلنتنی له‌گه‌ل شا عه‌بدوڵلا و چه‌ند کاربه‌ده‌ستی باڵای عه‌ره‌بستانی سعه‌ودییه نیشان دا.
عه‌ره‌بستانی سعودیه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه نا ئارامییه‌کانی سوریا ببێته هۆی ناسه‌قامگیری هه‌رێمه‌که‌و درێژه بخایه‌نێت و پشتوای له‌وه ده‌کات که ئۆپۆزسیۆنی سوریا پڕ چه‌ک بکرێن، ئه‌وه هه‌نگاوه‌ش تا ئێستا له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به ئاشکاری پشتیوانی لێ نه‌کراوه.
شاره‌زانی کاروباری سیاسی بنکه له ده‌به‌ی عه‌بدوڵلا عه‌بدولخاق ده‌ڵێت "جیاوازی هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی که‌نداو ئاماده‌ن هه‌مو شت بکه‌ن له پێناو ڕاگرتنی کوشتن کارییه‌که‌ی سوریا، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین واشنتۆن هێشتا دوودڵه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌و بڕوایه‌دایه پڕچه‌ک کردنی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ڕه‌نگه ببێته هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌روها ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌و چه‌کانه بکه‌ونه به‌رده‌ست توندڕه‌وه ئیسلامییه‌کان.
جێی باسه په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و عه‌ره‌بستانی سعودیه له پاره‌که‌دا گرژی و ئالۆزی تێ که‌وتبوو به‌هۆی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی که له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی هه‌رێمه‌که دروست ببوون.
بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه کلنتن شێوازی ستراتیژیه‌ته نوێیه‌که‌ی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو، ده‌سته‌ی هاوکاری سیاسی و ئابوری که بریتییه له عره‌بستانی سعودیه، قه‌ته‌ر، میر نشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب، کویه‌ت، به‌حره‌ین و عه‌مان ڕابه‌گه‌ێنێت.
مه‌به‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ده‌ست هێنای هاوکاری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی که‌نداوه له کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌دا و نیگه‌رانییه‌کان له‌سه‌ر سوریا‌و ئیرانی هاوپه‌یمانی.
پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕیاض بڕیاره خاتو کلنتن سه‌ردانی ئه‌سته‌نبوڵ بکات بۆ به‌شداری کردن له کۆبونه‌وه‌ی دۆستانی گه‌لی سوریا، که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دیپلۆماتانی ڕۆژئاوا‌و وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌شداری ده‌که‌ن .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن ماوه‌که‌ی 2:40