حوسه‌ین عه‌لی که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی پاش 8 ساڵ له ئازادی عێراق هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق پێشکه‌وتنێکی زۆر باشیان وه‌ده‌ستهێناوه له بواره‌کانی ئاماده باشی و پڕ چه‌ککردنی هێزه ئاسایشییه‌کانی عێراقی چ له وه‌زاره‌تی به‌رگری یان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌روه‌ها دروستکردن و بونیادنانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان، هه‌واڵگه‌ری، ئیستیخباراتی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:16 خوله‌كه.