Accessibility links

جه‌نه‌راڵ حوسێن ده‌ڵێت هه‌واڵی هێنانی هێزی قودس بۆ کامپی ئه‌شڕه‌ف ڕاست نییه‌

  • Haider Karim

جه‌نه‌راڵ حوسێن ده‌ڵێت هه‌واڵی هێنانی هێزی قودس بۆ کامپی ئه‌شڕه‌ف ڕاست نییه‌

جه‌نه‌راڵ حوسێن ده‌ڵێت هه‌واڵی هێنانی هێزی قودس بۆ کامپی ئه‌شڕه‌ف ڕاست نییه‌

جه‌نه‌راڵ حوسێن که‌مال جێگری وه‌زیری ناوخۆ بۆ کاروباری هه‌واڵگه‌ری له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌و هه‌واڵه‌ دوره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی موقاوه‌مه‌تی ئێرانی له‌ پاریس بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ گوایه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مالیکی به‌ته‌مان ڕۆژی هه‌ینی هێزی قودس ببه‌نه‌ کامپی ئه‌شڕه‌فه‌وه‌. جه‌نه‌راڵ حوسێن که‌مال گوتیشی ئه‌وه‌ ڕاست نییه‌ و ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق بیه‌وێت ئه‌مه‌ بکات ئه‌وه‌ پێویستی به‌وه‌ نییه‌ هێزی قودس بهێنێت، خۆی ئه‌و کاره‌ ده‌کات، ده‌شڵێت حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ ئه‌و کامپه‌ چۆڵبکات و خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌وێش به‌ڵگه‌نامه‌یان هه‌یه‌ بۆ هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت ئه‌وا ده‌توانن بڕۆن و که‌س ڕێگه‌یان لێ ناگرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG