نوێنه‌رانی کورد له دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق چونه ده‌رێ چونکه په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا حوسه‌ین ئه‌لئه‌سه‌دی ئاماده نه‌بوو داوی لێبوردن بکات به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی پێشتر له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق دابووی.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا ئه‌لئه‌سه‌دی گوتبووی پێویسته تاڵه‌بانی به یاساکانی دژه تێرۆر دادگایی بکرێت چونکه داڵده‌ی تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراقی داوه. به‌ڕێز هاشمی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی دادوه‌ریه‌وه به تاوانی په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه فرمانی گرتنی ده‌رچووه.
حوسه‌ین مه‌نسور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت چونه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی کورد له هۆڵی په‌رله‌مان وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی کورده‌کان بووه به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌لئه‌سه‌دی ، نه‌ک ئاماژه بێت به قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراق.
به‌ڕێز مه‌نسور ده‌شڵێت له ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا ئیدانه‌ی قسه‌کانی ئه‌لئه‌سه‌دی کراوه و هه‌روه‌ها داواشکراوه که ڕێگه نه‌درێت حوسه‌ین ئه‌لئه‌سه‌دی بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه و ئاماده‌ی دانیشتنه‌کان بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حوسه‌ین مه‌نسور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:36 خوله‌که.