لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌شدارییان له کۆبونه‌وه‌که‌ی ماڵی سه‌رۆک کۆماری عێراقدا کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که، به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شدار نه‌بووه چونکه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
حسێن حه‌سه‌ن نه‌رمو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر دکتۆر عه‌لاوی ، به‌ڵکو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌شدار نه‌بووه ، چونکه که‌وتۆته ڕێ به‌ره‌و ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌شدار نه‌بوون له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز نه‌رمو ده‌شڵێت له ئێستادا به‌هۆی ئه‌و لێپێچینه‌وه‌یه‌ی له‌سه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هه‌ن ده‌شێت کردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت سه‌خت بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.