وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا جانێت نهپۆلیتانۆ هوشداری داوه‌ته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕێگای زریانی ئایرین که هه‌رچه‌ند ئه‌و زریانه له ناوچه‌که‌شیان تێپه‌ڕ ی‌بێت هێشتاش جێگای مه‌ترسیه.
یه‌کشه‌ممه، نهپۆلیتانۆ گوتی پچڕان و که‌وتنی هێڵه‌کان و ئامێره‌کانی کاره‌با، هه‌ستانی لافاو و دارودره‌ختی که‌وتوو هه‌ر هه‌موویان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ببن به هه‌ڕه‌شه ته‌نانه‌ت پاش ڕۆیشتنی زریانه‌که‌ش.
هه‌رچه‌نده ئایرین به‌رده‌وام به‌سه‌ر که‌ناره‌کانی باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا دا تێده‌په‌ڕێت، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا گوتی کاربه‌ده‌ستان ده‌ستیان به مه‌زه‌نده‌کردنی زیانه‌کان کردووه له ویلایه‌ته‌کانی کارۆلاینای باکور و ڤرجینیا.
ناوه‌ندی نیشتمانی زریان ده‌ڵێت هێزی ئایرین لاواز بۆته‌وه له‌وه‌تای تێپه‌ڕینی به‌سه‌ر ناوچه‌ی نیویۆرک و ئێستا به خێرایی 40 کیلۆمه‌تر و بای به‌هێزی 95 کیلۆمه‌تر له کاتژمێردا ڕێگا ده‌بڕێت.
ههواناسان پێشبینی ده‌که‌ن ئایرین هه‌تا یه‌کشه‌ممه شه‌و بگاته که‌نه‌دا. له‌و ناوچانه‌ی، ئایرین لێیان تێپه‌ڕیوه، کاربه‌دستان ده‌ڵێن زیانه‌کان که‌متربوون له‌وه‌ێ چاوه‌ڕێ یان ده‌کرد.
زریانی ئایرین هه‌تا ئێستا 12 که‌سی کوشتووه و په‌کی هاتوچۆی زه‌مین و ئاسمانی خستووه.