چوار ویلایەت لە ڕۆژهەڵاتی باشوری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خۆیان بۆ زریانی ماثیۆ ئامادەکەن کە هەتا ئێستا لە هەرسێ وڵاتی دۆمینیکان و هایتی و کوبا جگە لە زیانی مادی بە لایەنی کەم 17 کەسی کوشتووە.
زریانەکە کە هێزەکەی لە جۆری پـلە چوارە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە ڕۆژهەڵاتی کوبا بە خێرایی 15 کیلۆمەتر، بەڵام خێرایی خولانەوەکەی 220 کیلۆمەتر لە کاژمێرێـکدا بووە.
لە هەر چوار ویلایەتی فلۆریدا و جۆرجیا و ساوث کارۆلاینا و نۆرث کارۆلاینا باری نائاسایی ڕاگەیاندراوە و چاوەڕواندەکرێت پاش نیوەڕۆی پـێنجشەممە لە ناوچە کەناریـیەکانی ویلایەتی فلۆریدا بدات.
لە ئێستادا بە ملیۆنان کەس ئەو ناوچانە چۆڵ دەکەن کە پـێشبینی دەکرێت زریانەکە لێی بدات.
کاربەدەسـتان لە هایتی دەڵێن 52 سـاڵە زریانی وەها بەهێز لە وڵاتەکەیانی نەداوە.