ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نگاریا ده‌ڵێن له‌و باوه‌ڕه‌دان له ڕۆژی سێشه‌ممه له بونیادکردنی به‌نداوێک له ده‌وری عه‌مباره تێـکشـکاوه‌که‌ی قوڕی ژه‌هراوی ته‌واو بکه‌ن به‌رپـرسی به‌هاناچوونی کاره‌سـات تایبۆر دابسن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند کرێکاران له سه‌دا 70 به‌نداوێـکی نوێـیان ته‌واو کردووه که له ده‌وری عه‌مباره‌که‌ی نزیک چه‌ند گوندێـکی خۆرئاوای هه‌نگاریا دروستکراوه.
جێی وتنه به‌شێـک له دیواری ئه‌و عه‌مباره له دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو داڕما و قوڕ و لیته‌ی ژه‌هراوی به گونده‌کان بڵاوکرده‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و زیا له 120 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و قوڕ و لیته ژه‌هراویـیه بووه مایه‌ی پـیسـکردنی ڕووباری دانوب.
له دوایـیدا درزی تر له باکوری دیواری عه‌مباره‌که به‌دی کرا. که مه‌ترسی هه‌بوو لیـکی تری لێ بڵاوبێته‌وه به ناوچه‌که و ناچاربکات گوندی زیاتر چۆڵ بکرێت.
تیمێـکی شاره‌زایانی ژینگه له یه‌کێتی ئه‌وروپاوه به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێـکه‌وتوون بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی ئه‌و زیانه.