Accessibility links

ئازادی دەزگاکانی ڕاگەیاندن له‌ ساڵی 2013 دا


 ئاڕمی کومیته‌ی پارێزگاری کردن له‌ ڕۆژنامه‌نووسان
ئاڕمی کومیته‌ی پارێزگاری کردن له‌ ڕۆژنامه‌نووسان

بۆ یەکەم جار کومیتەی پاریزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بەشی پێوەندی یەکانی ئەلکتڕۆنی بە لیستی مەترسی سالانەی زیاد کردوە، کە ئەو جیگایانە تێدا زەق دەکاتەوە که‌ ئازادی چاپەمەنی لە پلەیەکی دابەزین دان. ئەو کومیتەیە دەڵێت لە حاڵێکدا توند و تیژی و سەرکوت هەروا هەڕەشان لە کاری ڕۆژنامەوانان لە ئاستی جیهانی دا دەکات، سانسۆڕی سەر ماڵپەڕ و خستنە ژێر چاودێری نەهێنیش خەریکن کارتێکردنیان لە سەر گەیاندنی زانیاری هەیە. ماریاما دایالۆ ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردوه‌.

لیستی کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ئەو ولاتانەی زۆرترین کەم بوونی ئازادی دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان تێدایە میسر، بەنگلادێش، سوریا، ئێکوادۆڕ، لیبێریا، زامبیا، ڕووسیا، ڤیەتنام و تورکیا دەگرنەوە کە له‌ تورکیا سەدان کەس لە ئەم دواییانە لە دژی پلانێکی نوێی حکومه‌ت بۆ سنووردار کردنی ئێنتێرنێت خۆپێشاندانیان ساز کردوه‌.

جێفری کینگ، لە کومێتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان له‌ باره‌ی تورکیاوه‌ ده‌ڵێت:

"تورکیا هەرە بەندیخانەیەکی پێشەنگ لە جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسانە. خەڵک دەستڕێژیان لێکراوە و گازی فرمێسک ڕێژیان بۆ بەکار هاتوە و لە ناڕەزامەندی دەربڕێن بە قانوونەکە بە شڵانگەکانی ئاو لە شەقامەکانی شار ڕووبەڕووبوونە."

جێفری کینگ ڕێکخەری داکۆکی کردن لە ماڵپەر لە کومیتەی ڕۆژنامەوانانە لە ڕێگای سکایپەوە، لە سانفڕانسیسکۆڕا، کوتی تازەکردنەوەی قانوونی سنووردار کردنی ئینتیرنیت لە لایەن تورکیاوە، کە پاڕلمان ڕۆژی پێنج شەمە پەسندی کرد، ئەوە قانوونەکە خراپتریش دەکات.

جێفری

"ئەو نوێکردنەوەیە بۆ حکومەتی زۆر هاسانتر دەکات کە ئادرەسی ئینترنێت لە زۆر نمووناندا و بێ دەسەڵات پێدانی دادگا بەربەست بکات."

لە وەلامدانەوە بە دەنگۆکانی کومیتەی ڕۆژنامەوانان، کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ئەو نوێکردنەوەیە بۆ باشتر کردنی قانوون و پارسەنگ پێک هێنان لە نێوان ئازادی دەربڕێن، مافەکانی تاکەکەسی و پارێزگاری یەکانی کاری پێوەندی دار بە تاکەکەسانە.

لە میسر، کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامەنووسان دەڵێت کە ، لە وەتا بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە ساڵی پارەوە، پێنج ڕۆژنامەنووس کوژراون، ٣٠ کەسیان هێرشیان کراونە سەر و ١١ بنکەی هەواڵنێری هوروژمیان کراوەتە سەر. لە ئەم دواییانە دا ٢٠ ڕۆژنامەنووس، لە نێویان دا چواری تۆڕی ئەلجەزیره‌، گیراون. ئانا تێررێس Anna Therese، ڕۆژنامەنووسێکی ئازادە، لە ڕیگای سکایپەوەکوتی کە دۆخەکە ئەمڕۆ لە میسر لە چاو سەردەمی شۆڕش زۆر جیاوازی هەیە.

ئانا

"ئەو کات بە ئازادی کارم دەکرد. بە تەنیا کارم دەکرد. بە کراسی بێ قۆڵەوە کارم دەکرد؛ زۆربەی کاتەکان سەرم دانەدەپۆشا. ئێستا، کەسێکی وەک من نەبیستراوە کە بتوانێت کاری وا بکات."

ئانا دەڵیت لە بەر ئەوەی میسر چی دیکە جێگایەکی سڵامەت نەبوو، بە جێی هێشت.

شەڕەکان هەروا هەرە هەڕەشەی گەورە بۆ ژیانی ڕۆژنامەنووسانن، بەڵام کومیتەکە هوشداری دەدات کە هەوڵەکانی حکومەتان بۆ چاوەدێری بە سەر پێوەندێکانی ئەلکتڕۆنی دا بۆی هەیە زیانی زیاتر بە کارەکانیان بگەیەنێت.

جێفری

"نەک تەنیا خستنە ژێر چاودێری نەهێنی کەسانی گومانلێکراو بەڵکوو خستنە ژێر چاودێری نەهێنی گشتی کۆمەڵ لە گەلێک وڵاتان دا زیان دەگەیەنێت. ولاتانی جۆرا و جۆر ئەو کارە لە پلەکانی جۆراوجۆری بڕیاری قانوون و دادپرسی یەوە ئەنجام دەدەن بەڵام بە خێرایی بۆ حکومەتان ئاسان دەبێت سیخۆری لە سەر ڕەخنەگرانیان بکەن.

کومیتەی پارێزگاری کردن لە ڕۆژنامە نووسان دەڵیت کە ئەم درکاندنانەی دوایی لە لایەن قونتراتچی پێشووی ئاسایش ئیدوارد سنودن سەبارەت بە خستنە ژێر چاودێری نەهینی لە لایەن ئەمەریکاوە دەکرێت کاریگەری خراپ لە سەر کۆکردنەوەی هەواڵ دابنێت، ئەویش لە ڕیگای ترساندنی سەرچاوەکانی هەوڵنێری ئەوانەی پێویستە لە بەرامبەر تۆڵەئەستاندنەوەدا پارێزگاریان لێ بکرێن.
XS
SM
MD
LG