Accessibility links

ڕێبین رەحمانی: لێدوانی ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌ر ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د ڕه‌نگه‌ ببێته هۆی پێ ڕاگه‌یشتن به ره‌وشی سه‌ڵامه‌تی ئه‌و.


ڕێبین ڕه‌حمانی
ڕێبین ڕه‌حمانی

دۆخی ڕەمەزان ئەحمەد کەمال تەمەن سی و سێ ساڵ، زیندانی کوردی رۆژئاوا لە زیندانی ڕەجایی شار له‌ ئێران تادێت بەرەو خراپی دەچێت. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بیست و شەشی ژانویەدا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کێشەی ناوبراو داوای هەڵوێستگیریەکی دەستوبردی کرد.

بە پیی ڕاپۆرتەکانی ماڤی مرۆڤ ڕەمەزان ئەحمەد کەمال لە ساڵی 1387 لەگەڵ سێ کەسی تر کە ئەندامی حیزبی پ‌ک‌ک بوون، بە هەڵە سنوریان بەزاندووە و پێیان خستوەتە خاکی ئێرانەوە، بۆیە هێرشیان دەکرێتە سەر و ڕەمەزان دوای ئەوەی بە چەند گولـلە بریندار دەبێت دەستگیر دەکرێت.

دواتر ڕەمەزان ئەحمەد کەمال لە دادگای ئینقلابی شاری خوی بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە پ‌ک‌ک داسزای ئیعدامی بۆ دەردەچێت کە حوکمەکەی لە لایەن دادگای تەجدید نەزەرەوە دەکرێت بە دە ساڵ و ئێستا رەمەزان دوای هەفت ساڵ مانەوە لە زیندان هێشتا گولـلەکان لە ناو جەستەیدان و ئەمەش بۆتە هۆی خراپ بوونی دۆخی لە زیندان .

بۆ تێگەیشتن لە دۆخی ناوبراو لەگەڵ کاک ڕێبین رەحمانی، چالاکی مافی مرۆڤ و له به‌ڕێوه‌به‌رانی تۆری مافه‌کانی مرۆڤی کورد له پاریس قسەمان کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00

XS
SM
MD
LG