بڕیار وایه له ڕۆژی یه‌کشه‌مه 12 دیسامبر بۆ ناساندنی ئاینه جۆراو جۆره‌کانی کورد سمینارێک له لایه‌ن کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری نه‌رویژی بۆ مافه‌کانی کورد له نه‌رویژ ساز بدرێت. حوسه‌ین خه‌لیفه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی یارسان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا به‌رنامه‌ی ئه‌م سمیناره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دو ساڵ له‌مه‌و پێش که له لایه‌ن کۆمیته‌ی ڕاوێژکاری نه‌رویژی بۆ مافه‌کانی کورد له نه‌رویژ کونفرانسێکی بۆ هڵسه‌نگاندنی باری ڕامیاری له هه‌ر چوار پارچه‌کانی کوردستان ساز داب‌و و ئێمه‌ش له‌و کۆنفرانسه‌دا تێشکمان خسته سه‌ر ئه‌وه که ته‌نها فاکته‌ره ڕامیاریه‌کاندا نییه که کاریگه‌ریان هه‌یه به‌ڵکو هه‌ر وه‌ها فاکته‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگی، ئاینی وه زاراوه‌یی که ڕۆڵی تاێبه‌تی خویان هه‌یه و ئه‌بێ له‌به‌ر چاو بگێردرین و له‌سه‌ر ئه‌نجام بریار له سه‌ر سیمینارێکی تایبه‌تی درا له باره‌ی ئاینه جیاوازه‌کاندا له کوردستان. خه‌لیفه هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر به‌و جۆره‌ی ئیزیدیه‌کان له کوردستانی عیراق به مافه تاێبه‌تیه‌کانی خویان نه‌گه‌یشتون، یارسانه‌کانیش له ئێران بۆ مافه‌کانی خۆیان تێ ده‌کۆشن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:28 خوله‌که.