دکتۆر حسێن حه‌سونه باڵیۆزی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی کۆمکاری عه‌ره‌ب که بڕیاره له عێراق بکرێت به کۆبونه‌وه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و سووربونی وڵاتانی عه‌ره‌بیش نیشان ده‌دات بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر مه‌ترسیه‌کی ده‌ره‌کی که ڕووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه.
له لێداونه‌که‌شیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، باڵیۆزی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سیاسی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌ی داوای له سه‌رکرده عێراقیه‌کان کردووه تا ده‌ستبه‌رداری ناکۆکیه‌کانیان بن و بڕوایان به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌که‌یان هه‌بێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر حه‌سونه‌دا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:53 خوله‌که.