حسێن عه‌لی که‌مال، جێگری وه‌زیری ناوخۆی عیراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی ناو عێراق ده‌ستگیرکراون، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت تۆڕه تێرۆرکارییه‌که‌ی ئه‌لقاعیده له عێراق توانایـیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له خۆڕێکخستنه‌وه‌دا.
سه‌باره‌ت به زیادبوونێکی به‌رچاوی توندوتیژیه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی ناو عێراق جێگری وه‌زیری ناوخۆی عیراق ده‌ڵێت ئه‌و هێرش و په‌لامارانه هه‌مووی له ئه‌ستۆی ئه‌لقاعیده‌دا نییه و به‌شێکی ئه‌و هێرشانه له ئه‌ستۆی به‌عسیه‌کانی پێشون.
له گفت‌وگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح جێگری وه‌زیری ناوخۆی عیراق، قه‌یران و ناکۆکی سیاسی عێراقیش به به‌شێک له‌و هۆکارانه ده‌زانێت بۆ زیاد بوونی هێرشه تێرۆرکاریه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه.