بانگه‌وازی هه‌ندێ له مه‌لاکانی کوردستانی باشور و ڕوێشتنه پشتی سه‌کۆ و بڵندگۆی مزگه‌وته‌کان و داخوازیه‌کانیان بۆ سنوردارکردنی ژیانی کچ و ژنانی کورد و هاندانی توند و تیژی دژ به ژنان و له سه‌رئه‌نجام خودکوژیه‌کان که یه‌کێک له هه‌ره ده‌رده کوشنده‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیه و نه‌بونی هه‌نگاوی کاریگه‌رانه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دروست ده‌کات .
هۆزان مه‌حمود چالاکی مافه‌کانی ژنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه زه‌نگێکی مه‌ترسیناکه که ڕۆژانه ده‌درێت به گوی زۆری له ژنان و گه‌نجانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له لایه‌ن هه‌ندێ له مه‌لا توندره‌وه‌کانی کوردستانه‌وه که به داخه‌وه مزگه‌وته‌کانیان کردوه‌ته شوێنی ئه‌وه‌ی که پیاوان پڕ بکه‌ن له هاندانی توندوتیژی دژ به ژنان .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 23:04 خوله‌که.