به‌لای زۆرێک له چاودێرانی سیاسیه‌وه ، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر بۆ عێراق ، سه‌ره‌تایه‌که بۆ په‌یوه‌ندی زیاتری وڵاتانی تری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ عێراقدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ، هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دروست بووه ، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و قاهیره به‌ره‌وپێشچونی به خۆوه بینیوه.
هوشیار زێباری ده‌شڵێت ، وڵاتی میسر وه‌ک هیچ یه‌کێ له وڵاتانی تر نییه ده‌ست وه‌ربداته ناو کاروباری عێراقه‌وه به‌هۆی شوێنی جوگرافیایی خۆی و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که هیچ ئه‌جه‌ندایه‌کی نییه له ناو عێراقدا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز زێباری ده‌ڵێت پێویسته عێراق بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کانی ، گوتاری سیاسی خۆی بگۆڕێت و بۆ حکومه‌تی نوێی عێراقیش ئه‌و هه‌نگاوه مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:10 خوله‌که.