دوا کاروانی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه عێراقیان جێهێشت و ته‌نها چه‌ند سه‌د سه‌ربازێکی ئه‌مریکایی له عێراقدا ماونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکادان له به‌غدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا به مانای کۆتایی هێنان نییه به بوون و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا و کشنه‌وه‌که‌ش به خواستی هه‌ردوو لا بووه.
هوشیار زێباری نکوڵی ناکات له‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا قه‌یرانی سیاسی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و ده‌شڵێت پێویست ده‌کات که ئه‌م کێشانه له‌ناو عێراقدا چاره‌سه‌ر بکرێن و ئه‌وه‌ش له ڕێی چه‌سپاندنی گونجاندنی نیشتیمانی سیاسیه‌وه، وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌که بۆ زۆر که‌س ڕوون نییه.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:54 خوله‌که.