Accessibility links

حوسام ده‌ست پێش: ئه‌وه‌ی بوه‌ته‌ هۆی هاتنه‌ کایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسیه‌ له‌ کوردستان شوناسه‌که‌ی بوه

  • Jani Diylan

له‌ ووتارێکدا که‌ له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبۆه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ناونیشانی حکومه‌تی هه‌رێم و قوولایه‌ ستراتیژیه‌کان، حوسام ده‌س پێش مامۆستای زانکۆی سه‌لاحدین باس له‌ کێشه‌ی شوناس وه‌ یاخود ناسنامه‌ ده‌کات. له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و شوناسه‌ی که‌ من باسی ده‌که‌م شوناسی کوردیه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا خۆیان پێ بناسێنن. کاک حوسام ده‌ست پێش ده‌شڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ فیرمی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ناسراو نییه‌ که‌ بتوانێ خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بێ به‌ڵکۆ له‌ ڕاستیدا خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌کی ناوچه‌ییه‌ و نه‌ێتوانیوه‌ بگاته‌ ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کاندا نوێنه‌رێکی هه‌بێت. هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌ رامیارزانه‌کانی کوردستان هێشتا نه‌یانتوانیوه‌ ده‌رباز بن له‌ نه‌بونی به‌ فیرمی ناسینی کوردستان له‌ بیری خۆیاندا.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 18:41 خوله‌که

XS
SM
MD
LG