کێشه‌ی گاز و نه‌وت له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند دیاره پاش چه‌ندین ساڵ هه‌ر وا به ئاسانی کۆتایی پێ نایه‌ت و وه‌کو باس ده‌کرێت سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی ده‌ستوره له دوزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ کێشه‌که ، به‌ڵام ناوه‌ند هه‌میشه ئاسته‌نگی دروستکردوه له به‌رامبه‌ر سه‌وداکانی نه‌وتدا.
دکتۆر حسام خالیدی مامۆستای پێشنی زانکۆ و ئابوری ناس له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هۆی ئه‌و ناکوکیه ئه‌وه‌یه هه‌ر سه‌ودایه‌ک له باره‌ی نه‌وته‌وه نێوان کوردستان و وڵاتێکی بێگانه ئه‌نجام بدرێت هێزو توانای کوردستان له نێوان وڵاتانی بێگانه‌دا به‌هێز ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وت یه‌کێک له کاڵا ستراتیژیه‌کانه ئێستاکه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.