Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا داوا دەکات بە پەلە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکان لە سوریا ڕابگیرێت


سەرۆکی فەڕەنسا ئاگاهی دەدات لە مەترسی دەسـتێوەردانی دژ بە یەکی تورکیا و ڕووسیا لە سوریا و دەڵێت ڕەنگە شەڕی نێو ئەو وڵاتە گەورەتر بکات.

فڕانسوا ئۆلاند ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێـکیدا لە کۆشـکی ئێلێزێ بۆ دیپـلۆماتان ئەم تێبینیـیەی دا و داوایکرد بە پەلە هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردیـیەکانی سەر بە ئەمەریکا لە سوریا پشـتیوانیان لێدەکات ڕابگیرێت.

پاشان بەبیر ئامادەبووانی هێنایەوە کە ماوەی پـێـنج ساڵە سوریا دووچاری کارەساتێـکی گەورە بووە، بە تایبەتی شاری حەلەب.

هەروەها ڕەخنەی لە دەسـتێوەردانی ڕووسیا گرت و گوتی نزیکەی ساڵێـکە پشـتیوانی ڕاستەوخۆی لەشکری ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکات لە ڕێگەی بۆردومانکردنی ئۆپـۆزسیۆن و هەروەها خەڵکی سیڤیل کە کەوتوونەتە بەر دەسـتی توندڕەوان لە هەموو جۆرێـکەوە.

XS
SM
MD
LG