Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا چەند خاڵێـک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا دادەنێت


سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا دەبێت بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەرەوەی هاوکێشەکان دابنرێت و دەبێت گۆڕانی سیاسی لەو وڵاتەدا ئەنجام بدرێت.

فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەکی دیپـلۆماتانی فەڕەنسایی لە پاریس ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەبێت ئێمە دەستێوەردانی تێرۆرستی نەهێڵین بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا. گوتیشی ئەسەد و تێرۆر گرێدراوی یەکن.

بەڕێز ئۆلاند سێ خاڵی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا خستە ڕوو.

یەکەم دانانی بەشار ئەسەد لە دەرەوەی هاوکێشەکان.

دووەم دەبێت بەڵێن و متمانەی تەواو بە هەموو هێزە میانڕەوەکانی ئۆپـۆزسیۆن بدرێت، بە تایبەتی سووننە و کوردەکان و هەروەها چوارچێوەی دەوڵەت و یەکگرتوویی سوریا وەکو خۆی بمێنێتەوە.

مەرجی سێـیەم کە دەڵێت زۆر گرنگە، ئەوەیە هێزە کاریگەرەکانی هەرێمەکە پـێکەوە بسازێن.

سەرۆکی فەڕەنسا گوتیشی " من بیر لە وڵاتانی کەنداو دەکەمەوە، هەروەها بیر لە ئێران دەکەمەوە، بیر لە تورکیا دەکەمەوە کە دەبێت ئەویش بەشداری لە شەڕی دژی داعش بکات و دەستبکاتەوە بە وتووێژ لەگەڵ کورددا."

XS
SM
MD
LG