Accessibility links

هیوا سه‌لیمی ده‌ڵێت فشاری رژێمی ئیران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی کرماشان و کورده‌کانی خوراسان به‌ هۆی نزیکبوونه‌وه‌یانه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد

  • VOA News

هیوا سه‌لیمی رۆژنامه‌نووسی کورد

هیوا سه‌لیمی رۆژنامه‌نووسی کورد

هیوا سه‌لیمی رۆژنامه‌نووسی کورد له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ باره‌ی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی که‌ رژێمی ئیران ئه‌مرۆ خستویه‌ته‌ سه‌ر کرماشان و کورده‌کانی خوراسان ده‌ڵێت له‌ راستیدا رێبازی ترس و تۆقاندنی جمهوری ئیسلامی له‌ درێژایی ئه‌م 30 ساڵه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکی ئیران بوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ بن‌ده‌سته‌کان زۆرتر بوه‌ و‌ له‌ ناو خودی نه‌ته‌وه‌ بن‌ده‌سته‌کاندا ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ له‌ عیراقدا پێی ده‌ڵێن شوێنی جێ ناکۆک و‌ یان به‌ جۆرێک هه‌وڵ دراوه‌ شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان لێ بسێنرێته‌وه‌ وه‌کو کرماشان و کورده‌کانی خوراسان، ئه‌م سه‌رکوتکردنه‌ دوو به‌رابه‌ر بوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG