چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش بۆ وه‌ڵامدانه‌وی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆ خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری، چه‌ندین له پارت و رێکخراوه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش داواکاریه‌کیان ڕاگه‌یاندبوو بۆ مانگرتنی گشتی له شاره کوردیه‌کاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌فتاره‌کانی رژێم به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد.
ڕۆژنامه‌نووس هیوا سه‌لیمی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا داخوازیه‌که بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و داخستنی دوکان نه‌بوو، به‌ڵکۆ پێشنیار هه‌بووه یه‌کی ڕه‌شه‌مه بکرێت به ڕۆژی ڕێزگرتن له گیانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که گیانیان له ده‌ستداون به تایبه‌تی سانع ژاله وه هه‌موو ڕێکخراوه کوردیه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سانه که گیانیان له‌ده‌ستداون له پێناوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی و دیموکراسیدا بووه، به‌ڵام جۆری کۆده‌نگیه‌که و پێشنیاری تاکتیکه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارێکی وادا له ئارادا نه‌بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:29 خوله‌که.