سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عیراق مه‌سعود بارزانی له سه‌ردانێکی فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته تورکیا. شایانی ئاماژه پێکردنه ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم نیه بو تورکیا. هیوا عوسمان به‌رپرسی به‌رنامه‌ی عیراق بۆ ئینستـتیوتی رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌کانی پێشووتری رێزدار بارزانی وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی عێراقی و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌م جاره به شێوه‌کی راسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ ئه‌توانین بڵێن نیمچه دانپێدانێکی تورکیایه به بوونی هه‌رێمی کوردستان له عێراقدا، که ئه‌مه پێشکه‌وتنێکه له رێبازی تورکیادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:33 خوله‌که.