له ڕۆژانی ڕابوردو ده‌زگاکانی میدیای کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگ و باسی گوایه ده‌ستگیرکردنی که‌سی دوه‌می پارتی کرێکارانی کوردستانیان ڕاگه‌یاندبو که پاشان له لایه‌ن عه‌لائدین بروجه‌ردی سه‌رۆکی کمسیونی ئاسایشی نیشتمانی و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی که له زاریه‌وه ئه‌و قسانه ڕاگه‌یندرابو وتویه ئه‌و قسه‌یه‌کی وای نه گوتوه ، شایانی ئاماژه پێکردنه هه‌ندی له ده‌زگاکانی تر له نێوانیان ڕۆژنامه‌کانی تورکیا ش ئه‌و ده‌نگ و باسه‌یان بڵاوکردبونه‌وه.
ڕۆژنامه نووس هیوا گوڵ موحه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژایی ته‌مه‌نێدا به‌رده‌وام له شه‌ڕی ڕه‌وانیدا بوه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستانی و ئه‌مجاره‌ش میدیاکانی تورکیاش ده‌ست تێگه‌ڵاو کردوون و ده‌شڵێت ئه‌م جۆره شه‌ڕه ڕه‌وانیه به هۆی نه‌بونی سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی کوردی بۆ پشت ڕاستکردنی ئه‌و جۆره ده‌نگ و باسانه‌یه که تا ڕاده‌یه‌ک له‌وانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێ هاوڵاتیان کاریگه‌ری هه‌بێت به تاێبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌وانه‌یه ده‌ستیان به په‌یام و نوچه‌کان نه‌گات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:40خوله‌که