په‌ێوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌میشه( تابۆ) قه‌ده‌غه ، بڤه و له ژێر مایکرۆسکۆپدا بووه له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و هه‌ندی له وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه . هه‌رچه‌ند وه‌کو باس ده‌کرێت " زۆرینه‌ی کورد له‌گه‌ڵ په‌ێوه‌ندی کردندایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ڵام تا ئێستا نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه رێبه‌رایه‌تی کورد ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی له خۆدا نه‌بینیوه بۆ به ئاشکرا راگه‌یاندنی خواستی له‌و جۆره په‌ێوه‌ندیه‌دا، گوایه به هۆێ ترسی کاردانه‌وه له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێه‌وه". به‌ڵام ئاخۆ ئیسرائیل تا ئێستا چ قازانجێکی بۆ کورد هه‌بوه تاکو کورد ئه‌وه‌نده به په‌رۆشه‌وه بێت بۆ ئه‌و په‌ێوه‌ندیه وه یاخود بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌نده به ووشیاری و هه‌ستیاریه‌وه برواننه ئه‌و جۆره په‌ێوه‌ندیه؟
رۆژنامه‌وان هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت په‌ێوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتن له په‌ێوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوولا راوه‌ستاوه وه‌کورد نابێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی به تاێبه‌تی به‌رژه‌وندی نیشتمانی بکاته قوربانی هیچ لایه‌نێکی تر، ده‌شڵێت کێشه‌ی کورد هه‌میشه ئه‌وه بوه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به پێ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی دیکه دیاری ده‌کات نه‌ک به پێ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ، ئه‌و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ووشیاری و هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به‌و کێشه زۆرتر گرێدراوی ئه‌و هه‌وڵ و کاریگه‌ریه‌یه که ئیسرائیلیه‌کان یان جوله‌که‌کان له ناوچه‌که‌دا هه‌یانه له باره‌ی ئابوری، سیاسی، سه‌ربازی وه یاخود له باره‌ی جوگرافیاییه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:55 خوله‌كه