وه‌کو باس ده‌کرێت عێراق هاوپه‌ێمان و نزدێکیه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه به‌رامبه‌ر به هێڕشه‌کانیدا دژ به هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بێ ده‌نگه، به‌ڵام ئه‌مریکا بۆ وا بێ ده‌نه‌گه له کاتێکدا ئێران یه‌کێک له‌هه‌ره دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کاندایه.
ڕۆژنامه نووس هیوا عوسمان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌وه خۆی جێ سه‌رسوڕمانه، له لایه‌که‌وه ئه‌وان ده‌ڵێن دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێرانن، ئێران ڕژیمێکی به‌ده، هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست له کاروباری ناوخۆی عێراق بدات ئه‌مه له لایه‌ک وه له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌وڵی پاراستنی موجاهدینی خه‌ڵق ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ست درێژیان نه‌کاته سه‌ر، به‌ڵام له هه‌مان کات که دێته سه‌ر بۆردومانکردنی ناوچه کوردیه‌کانی کوردستانی عێراق که به قسه هاوپه‌ێمانێکی نزیکه بۆیان بێ ده‌نگن ، ده‌شڵێت به‌هانه‌ی PKK / PJAK هیچ پاساوێک نییه بۆ بێ ده‌نگیان و که ده‌بینرێت گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌مریکا بۆردومانی کورد ده‌کات و ئه‌مریکا بێ ده‌نگ ده‌بێت ،بێ گومان کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له سه‌ر دیدی کورد سه‌باره‌ت به ئه‌مریکا و ڕه‌نگه چاو به هه‌ڵویستی خۆی بخشینیته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:48خوله‌که