ئه‌مرۆ وه‌کو له میدیاکاندا باس ده‌کرێت شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌رانه له ئارادایه به هاوکاری وڵاتانانی تورکیا و ئێران که هه‌ردوو خاوه‌ن دو له‌شکه‌ری به هێزن دژ به هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.ک.ک) وه پارتی ئازادی ژیانی کوردستان(پژاک) و هه‌ر وه‌ها هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشی گرتوه‌ته‌وه. پرسیاره‌که‌دا لێره‌دایه ئاخۆ ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی پ.ک.ک و پژاک یش نه‌بوایان تورکیا و ئێران هێڕشیان ده‌برده سه‌ر ناوچه‌که؟
دوکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسوری یاریده‌ری زانسته ڕامیاری و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له زانکۆی پاندیۆس له ئه‌ثینای یۆنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و رێکخراوانه‌ش له‌و ناوچانه نه‌بوایان ئه‌و دوو رژێمه له پێناوی ئامانجی ستراتیژی خۆیان له ناوچه‌که و پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه به هه‌ر نرخێک ئه‌و هێڕشانه‌یان هه‌ر ده‌کرد. دوکتۆر په‌ناهی ده‌شڵێت ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و ڕژێمه ناسیونالیستانه‌ن که کاتی خۆی چه‌کماکانیان ده‌ر نه‌هێنا و وه‌ڵامی خواستی ئازادی خوازی و دیموکراسی گه‌لی کوردیان به فه‌رمانی جیهاد دایه‌وه، ئه‌مانه هه‌ر دژی پژاک نیین به‌ڵکۆ دژی کوردن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:20 خوله‌که.