زۆر جار که باس دێته سه‌ر بوون و نه‌بوونی دۆستانی کورد له جیهان باس له‌وه ده‌کرێت ته‌نها شاخ و کێو و چیاکان دۆستی کوردن، به‌ڵام سه‌ره رای ئه‌وه‌ش دۆستانێک هه‌بونه که له‌به‌ره‌ی کوردا راوه‌ستاوون و پشتیوانی له مافه ره‌واکانی کردون و بگره له پێناویشدا زیندانی کراوون ئیسماعیل بشکچی نمونه‌یه‌کی زیندویه له‌و جۆره دۆستانه و هه‌ر وه‌ها نووسه‌ری ناوبانگ زینده یاد کریستۆفه‌ر هیتچن و زینده یاد پرۆفیسۆری یونانی Neoklis Sarris که یه‌کێک له هه‌ره زاناترین پرۆفیسۆره‌کانی یۆنان بوه. ئه‌و رێبه‌ری یه‌کێتی ناوه‌ندی دیموکراته‌کان بوه که پارتێکی میانه ره‌وی ڕامیاری بوه و پارتێکی سه‌ره‌کی ئوپۆزسیون له ساڵانی 74-77 وه زۆر جار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان که‌ڵک له شاره‌زایه‌تی وه‌رگرتوه له باره‌ی تورکیا و کێشه‌ی کوبرس.
دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسۆری زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له زانکۆی پانتیون له ئه‌ثینا که ساڵانێک خوێندکاری پرۆفیسۆر ساریس بوه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ئه‌و مامۆستا و باوک و دۆستێک ئازیزی خۆم بوو که یانزه ساڵ و نێو پێش ئێستا وه‌ک خوێندکار چومه زانکۆ به هه‌ڵکه‌وت ناسیم ، ئه‌و هه‌سته‌ی که له ناو روحم دیار بوو فیکرم نه ده‌کرده‌وه له داهاتودا ئه‌و که‌سه‌ی که من وا هه‌ستی پێ ده‌که‌م کۆڵه‌که‌یه‌کی دونیا فکری مرۆڤایه‌تی و مرۆڤێکی دڵسۆزی کورد و پیاوێکی نیشتمان په‌روه‌ری یۆنانیه"
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:11خوله‌ک