ژاپـۆن یادی 56 هه‌مین سـاڵڕۆژی یه‌که‌مین هێرشی ئه‌تۆمی جیهانی ده‌کاته‌وه و بۆ یه‌که‌م جار وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی سه‌ره‌کی ئاماده‌ی بۆنه‌که ده‌بن.
ڕێوڕه‌سـمه‌که به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له شـاری هێرۆشیما به لێـدانی زه‌نگ و هه‌روه‌ها هه‌ڵـدانی کۆتر ده‌سـتیپـێـکرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌کێـک بوو له ناودارانی ئاماده‌بوو که له میانه‌ی ڕێـوڕه‌سـمه‌که‌دا وته‌ی پـێشـکه‌شکرد و به‌و جۆره بووه یه‌که‌مین سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ئێسـتا ئاماده‌ی ئه‌م یاده‌وه‌ریـیه سـاڵانه‌یه بـبێت.
له وته‌که‌یدا بان کی مون داوای له‌ناوبردنی چه‌کی ناو‌کی کرد و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دوێنێی له شـاری ناکازاکی دابووی دووپات کرده‌وه. شـاری ئاماژه پـێدراو دووه‌مین شـاری ژاپـۆنی بوو که بووه دووه‌مین ئامانجی بۆمبی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه جۆن ڕوس باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ژاپـۆن نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکای له یاده‌وه‌ریـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا کرد، به‌ڵام ناوبراو هیچ وته‌یه‌کی پـێشـکه‌ش نه‌کرد.
هاوکات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له تۆکیۆ به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له ئاماده‌بوونی باڵیۆزمان ڕوس له بۆنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ پـیشـاندانی ڕێزه بۆ سه‌رجه‌م قوربانیانی جه‌نگه‌که.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند و گوتی ئاماده‌بوونی باڵیۆزمان له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا له تۆکیۆ کارێـکی به‌جێ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما وابه‌سـته‌ی جیهانێـکی بێ چه‌کی ناوکیـیه.