Accessibility links

مێزگردێک له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

  • Haider Karim

مێزگردێک له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

مێزگردێک له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ له‌ نیویۆرک سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وتارێکی پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد و تێدا به‌ شێوه‌یه‌کی توند ڕه‌خنه‌ی له‌ وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا گرت و ئه‌وانی به‌ وروژاندنی جه‌نگه‌کان و هاندانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی جیهانی گوناهبار کرد. ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی سی وڵات کۆبوونه‌وه‌که‌ جێبهێڵن . پاشانیش له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌ت پرێس سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دینه‌ژاد گوتی هێشتا ئه‌وه‌نده‌ی به‌ به‌ره‌وه‌ ماوه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندییه‌ ئاڵۆزییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران چاک بکاته‌وه‌ و گوتی سه‌رۆک ئۆباما هه‌رگیز به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند بۆ هه‌وڵدان و ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێراندا و گوتی هێشتاش هومێده‌واره‌ بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕووبه‌ڕوو له‌ نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا.

ئه‌مه‌ ته‌وه‌ری ئه‌م مێزگرده‌یه‌ که‌ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سازی داوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود کوردپوور ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای سیاسی له‌ ئێران. هه‌روه‌ها عه‌بدوڵلا حیجاب شاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ نه‌روێژ.

سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌که‌ عه‌بدوڵلا حیجاب گوتی به‌ بۆچوونی من وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆکییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاخه‌فتنه‌کانی ڕابردووی خۆی جیاوازییه‌کی یه‌کجار زۆری نه‌بوو. هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گشتی پێشووی ئه‌حمه‌دینه‌ژاددا جیاوازی نه‌بوو. گوتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد به‌ شێوه‌یه‌کی گه‌لێک فکری نه‌ک به‌کرده‌وه‌ سیاسه‌ت ده‌کات و زیاتر له‌ سه‌ر بنه‌مای دروشمه‌ و بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای گشتی ئه‌و قسانه‌ ده‌کات.

هه‌رچی مه‌سعود کوردپووره‌ گوتی له‌ گشتیدا ئه‌حمه‌دینه‌ژاد تا ئه‌ندازه‌یه‌ک گۆڕانکاری له‌ وتاره‌که‌یدا کردبوو نیسبه‌ت به‌ ساڵانی پێشوویی. ساڵانی ڕابردوو زۆر ڕادیکاڵتر و توندتر قسه‌ی ده‌کرد به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل و ڕۆژئاوا.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 15:51 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG