Accessibility links

حزبوڵڵای لوبنان بۆمبێک بە ماشێنی لەشکری ئیسرائیل دەتەقێنێتەوە و ئیسرائیلیش تۆپـبارانی دەکات

  • VOA News

حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت لە نزیک سنووری ئیسرائیل لە باشوری لوبنان بۆمبێکی چێنراوی بە ماشێنی لەشکری ئیسرائیلیدا تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا ئۆتۆمبیلێـکی زرێپـۆشی جۆری هامەری تێـکشکاندووە و سەرنشینەکانی ناوی پـێوەبوون.

هاوکات ئەفیخای ئیدرعی گوتەبێژی لەشکری ئیسرائیل گوتی لە ناوچەی چیای دوف لە کێڵگەکانی شەبعا بۆمبێـکی چێنراوی بەهێز بە دوو ماشێنی لەشکری تەقیوەتەوە و تۆپـخانەی ئیسرائیلیش وەکو کاردانەوە چەند ئامانجێکی تۆپـباران کردووە.

ئیدرعی جەختی لەوەش کرد هیچ سەربازێـکی ئیسرائیلی نەفڕێندراوە و هەروەها هیچ چەکدارێکی حزبوڵڵاش نەیتوانیوە بێتە ناو خاکی ئیسرائیلەوە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لوبنان دەڵێن بەهۆی تۆپبارانەکەی ئیسرائیل کە 20 گولـلە تۆپ بوون، ژمارەیەک کەس برینداربوون.

جێی ئاماژەیە ئەم هێرشەی حزبزڵڵا لە تۆڵەی کوژرانی سەمیر قەنتارە، ئەوەی لە مانگی ڕابردوو بە هێرشێـکی ئاسمانی لە باشوری دیمەشقی پایتەختی سوریا کرایە ئامانج. قەنتار فەرماندەیەکی ناسراوی حزبوڵڵا بوو و لە مێژبوو دوژمنێکی سەرسەختی ئیسرائیل بوو.

XS
SM
MD
LG