Accessibility links

دیدارێک لە هەولێر سـازدەکرێت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی جیبۆساید


لە شاری هەولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانی جینۆساید دیدارێك بەرێوەچوو كە ژمارەیەكی زور لە نوێنەرانی كۆنسوڵگەری و نوسینگەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە جینۆساید و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون و بەشداریان تێدا كرد ، لەمبارەیەوە فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند لەم كۆبوونەوەیەدا پەیامی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە نوێنەری وڵاتانی راگەیاندووە داوامان كرد لە رێگای ولاتەكانیانەوە كار بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدی و ئەو تاوانانە بكەن كە دەرحەق بە گەلی كوردستان كراوە لە رابردوو و ئێستاش لە سەر دەستی داعش ، كۆرتەیەك لە بارەی ئەو كار و چاڵاكیانە خستەڕوو سەبارەت بە تاوانەكانی سەرانی داعش كە دژی كورد ئەنجامیان داوە لە هەمان كاتدا نوێنەری وڵاتان هاوسۆزی خویان لەگەڵ گەلی كوردستان بەو تاوانانەی كە دەرحەقیان كراوە نیشاندا.

لە بارەی كەیسی ئێزدیەكان كە تا ئێستا بە جینۆساید نەناسێندراوە فوئاد عوسمان وتی" یەك لە داواكاریەكانی لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی پێكهاتە نەتەوایەتیەكان كە لە نوێنەرانی وڵاتانیان كرد ئەوەبوو لە رێگای خویانەوە كار بۆ ئەوە بكەن كەیسی بەجینۆساید ناساندكردنی كوردانی ئێزدی بجولێنرێت چونكە عێراق ئەندام نیە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بویە ئەو كەیسە تا ئێستا كاری لە سەر نەكراوە و لێكوڵینەوەی لە سەر ئەنجام نەدراوە رێگای تر هەیە دەكرێت لە رێگای وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان یاخود وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەو كەیسە بجولێنرێت داوایان لێ كرا كە بە پێی توانا كار لەمبارەیەوە بكەن.

لای خویەوە ئەیاد كاكەیی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەران و پارێزەری كەیسی ئێزدیەكان بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند هەموو هەوڵەكان پاڵپشتیە بۆ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم ئەویش كردنەوەی رێگایەكە بۆ ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەو تاوانانەی داعش لە خوی بگرێت و لێكولینەوەی لە سەر بكات بۆیە لە كاتی ئێستادا هەموو جەخت لە سەر ئەوە كراوە كە شاهیدەكان بە تایبەتی ئافرەتانی رزگاربووی ئێمە لە دەست داعش كە رزگاریان بووە و ئەوانەی تاوانەكانیان بە چاوی خویان بینیوە شاهید حاڵی مەسرەحەتی تاوانەكەن ئەوە زور گرنگە كە گیانیان بپارێزرێت و حكومەتی هەرێم سەلامەتیان بپارێزێت و ئەوەی تریش گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گرتە ڤیدیۆیەكانە و بڵاوبوونەوەی ئەو ئەترافاتانەی داعشە كە چییان لە براكانی ئێزدی كردووە لە فشارخستنە سەریان لە گۆرینی ئاینیان لە ئعتیراف كردنیان لە گرتە ڤیدیۆكان كە چوون شنگالیان داگیركرد و چیان بەسەر ئەو خەڵكەی ئێمە هێنا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG