زۆرێک له چاودێران پێیان وایه وه‌ها به زوویی کێشه‌ی سیاسی عێراق چاره‌سه‌ر نابێت ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی شیعه و سوننه له وڵاته‌که‌دا ده‌ستبه‌رداری بیرکردنه‌وه‌ی تایفه‌گه‌رایی خۆیان بن و بڕوا بێنن به‌وه‌ی هێشتاش ده‌رفه‌تی پێکه‌وه ژیان له نێوانیاندا ماوه.
لێپرسراوی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت هێشتاش بیرکردنه‌وه‌کانی زۆرێک له ڕێبه‌رانی عێراقی جا شیعه بێت یان سوننه نه‌گۆڕاوه و ته‌نها به ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بوونه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان گله‌ییش له کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌کات له به‌غدا و هه‌روه‌هاش ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات نه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه پێکهێنانی حکومه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تیش یارمه‌تیده‌ر نابن له سه‌قامگیری سیاسی عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:35 خوله‌که.