له سه‌ر داخوازی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیی که گوایه ئینترنێت لاوه‌کان له‌سه‌ر ڕێگا لاده‌دا، ئێران به نیازی دروستکردنی سیستمێکی ئینترنێتی نوێدایه به ناوی یا حه‌ق که جێگای یاهوو بگرێته‌وه. له هه‌ڤپه‌ێڤینیکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ، ڕۆژنامه نووس هیوا سه‌لیمی ده‌ڵێت ئه‌مرۆ ئینترنێت تێکه‌ڵاوی ژیانی مرۆڤ بووه له هه‌مو کۆمه‌ڵگاکاندا و ته‌نانه‌ت له وڵاته دیکتاتوریه‌کانیشدا وه‌کو ئێران. ڕۆژنامه‌وان سه‌لیمی ده‌شڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌وڵدانه‌کانی ڕژێمی ئیران بۆ بن به‌ستکردنی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاری‌دا ، به‌ڵام ئینترنێت هێشتاش یه‌کێکه له پایه پته‌وه‌کان و ئه‌و ئامرازه کاریگه‌ره‌ی ڕۆڵیکی کاریگه‌رانه‌ی ئاکتیڤی ڕامیاری بینیوه ، به تایبه‌تی له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی ڕابوردوودا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی8.33 خوله‌که.