Accessibility links

هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: ئێران بۆ کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌ هانا بۆ توندڕه‌وانی ئه‌نسارولئیسلام ده‌بات

  • Jani Diylan

هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: ئێران بۆ کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌ هانا بۆ توندڕه‌وانی ئه‌نسارولئیسلام ده‌بات

هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: ئێران بۆ کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌ هانا بۆ توندڕه‌وانی ئه‌نسارولئیسلام ده‌بات

وه‌کو باس ده‌کرێت رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر به‌ هاتنه‌ سه‌ر کار خه‌ریکی ده‌ست تێوه‌ردان بووه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌ر له‌ فه‌لستین و لوبنانه‌وه‌ بگره‌ تاکو عێراق و وڵاتانی تری هه‌رێمه‌که‌، پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ داخۆ ده‌کرێ بڵێین ئه‌مه‌ نیشانه‌ی نومایشتکردنی تواناییه‌کانی ئێرانه‌‌ له‌ ناوچه‌که‌دا؟

ڕۆژنامه‌نووس هیوا گوڵ مو‌حه‌مه‌دی له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یکات ئاماژه‌ نییه‌ به‌ توانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی خۆی نیشان به‌ جیهان ده‌دات و ده‌شێت وه‌ک نیشانه‌ی بێهێزی کۆماری ئیسلامی لێیبڕوانرێت.

ڕۆژنامه‌نووس گوڵ موحه‌مه‌دی ده‌شڵێت هه‌میشه‌ ئێران به‌شوێن دروستکردنی فشاره‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دان له‌ ڕێی به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌کانه‌وه‌ وه‌ک ووشک کردنی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و هه‌روه‌هاش که‌ بڕیاره‌ چه‌ند ڕووبارێکی تریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ووشک بکات.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 8:14 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG