Accessibility links

ھەڤاڵ رەحمان ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشەی كوردە فەیلیـیەكان به‌ ژینۆسـاید بناسرێت


ھەڤاڵ رەحمان بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوەكان و سەرۆكی لیژنەی دوسێـیەكانی باڵای تاوانەكان، لە ھەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت دۆسێی كوردە فەیلیـیەكان تا ئێستا قوناغێكی باشی بڕیوە، بەڵگەنامە و داكیۆمەنتی باش كە پاش رووخانی رژێمی بەعس دەست ھاتوون پـێشكەش كراون.

ئەو دەڵێت كوردە فەیلیـیەكان لە لایەن رژێمی بەعسەوە تاوانیكی گەورە دژیان كراوە و پروسەی دوا كەوتنی كێشەكە كارێكی ئاسایـیە و چاوەڕوانی بڕیارێكی داد و رەواین. ھەڤال رەحمان دەڵێت ئێمە ھەوڵ دەدەین كێشەی كوردە فەیلیەكان بە ژینوساید بناسرێت و قەرەبوو بكرێنەوە.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG