به‌پـێی ئه‌نجامه نافهرمیـیهکانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی تورکیا په‌رله‌مانتار حه‌سیب کابلان یه‌کێـکه له‌و 36 کاندیده کوردانه‌ی که سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه.
به‌ڕێز کابلان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت بۆ گۆڕینی ده‌سـتور تورکیا پـێویسته 330 ئه‌ندام په‌رله‌مان داوای ئه‌و گۆڕینه بکه‌ن، وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ڕیفراندۆم په‌سه‌ند بکرێت پـێویسته 367 ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگی ئه‌رێی بۆ بده‌ن. ده‌شڵێت پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان چونکه ته‌نها 326 کورسی بردۆته‌وه، بۆیه ناتوانێت به‌بێ هاوکاری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ستور بگۆڕێت.
پاشـان ده‌ڵێت ئێمه وه‌ک لایه‌نی کوردی ئه‌گه‌ر له ده‌سـتوری نوێ‌دا دان به ناسـنامه و زمانی کوردی‌دا نه‌نرێت ئه‌وا ئێمه ده‌نگی بۆ ناده‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:15 خوله‌كه.