Accessibility links

حه‌سه‌ن جیهاد: لیستی عێراقییه‌ هێچ مه‌رجێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان دانه‌ناوه‌

  • Shayan Pasha

حه‌سه‌ن جیهاد: لیستی عێراقییه‌ هێچ مه‌رجێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان دانه‌ناوه‌

حه‌سه‌ن جیهاد: لیستی عێراقییه‌ هێچ مه‌رجێکیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان دانه‌ناوه‌

لیستی عێراقییه له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ و کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانیان بایکوتکرد، به‌ڵام‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند به‌شداری له‌ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌که‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌دا گوتیان به‌م زووانه‌ش وه‌زیره‌کانیان بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه‌.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق حه‌سه‌ن جیهاد له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا پێـیوابوو کێشه‌کانی نێوان لیستی عێراقییه ‌و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر شتی مه‌بده‌ئییه ‌و له‌ سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌که‌یه‌. گوتیشی لیستی عێراقییه کوتله‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پروسه‌ی سیاسی گرنگه.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG