چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له 29 ی مانگی سێ‌دا کۆنگره‌ی لوتکه‌یی 22 وڵاتی عه‌ره‌بی له به‌غدا سازبکرێت ، ئه‌مه ده‌بێته یه‌که‌م جار کۆنگره‌یه‌ک به‌و قه‌باره‌یه له پاش شه‌ڕی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌و وڵاته‌دا سازبکرێت.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراقدا، ده‌ڵێت پلانی ئاسایشی پته‌و گیراوه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی ڕه‌وشی کۆنگره‌که، به‌ڵام ناوبراو دان به‌وه‌دا ده‌نێت که هێشتا تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده له عێراقدا چالاکن و ڕابه‌رانی عه‌ره‌بیش ئاگاداری مه‌ترسیه ئه‌منیـیه‌کانن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه.