ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕاگه‌یاندنێکی بڵاوکردۆته‌وه تیایدا سی مه‌رجی بۆ حکومه‌تی عێراقی داناوه و ئه‌گه‌ر بێتوو جێبه‌جێیان نه‌کات ئه‌وا ئه‌و خۆپیساندانه یه‌ک ملیۆن که‌سیه‌ی داوی کردبوو ده‌کرێت.
موقته‌دا له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا که جێبه‌جێکردنی بێ چه‌ندوچوونی به دوا ده‌رفه‌ت بۆحکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داده‌نێت ده‌ڵیت ده‌بێت هه‌ر وڵاتیه‌کی عێراقی به‌شیکی له داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که هه‌بێت و له هه‌ر یه‌کێک له پارێزگاکانی عێراقداپه‌نجا هه‌زار که‌سی بێکار ، ئیشیان بۆ دابین بکرێت و هه‌روه‌هاش له سه‌رانسه‌ری عێراقدا به‌بێ به‌رامبه‌ر سوته‌مه‌نی بدرێت به‌و جێنه‌ره‌یته‌رانه‌ی ئه‌لکتریک دابین ده‌که‌ن.
پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، هه‌ندرێن شێخ عوسمان ده‌ڵێت موقته‌دا ئه‌لسه‌در به پست به‌ستن به‌و قورساییه‌ی هه‌یه‌تی له په‌رله‌ماندا ئه‌و جۆره داوایانه ده‌کات و وه‌ک ئه‌وه‌ش وایه بخوازێت توێژی گه‌نجان بجوڵێنێت و ده‌شخوازێت ڕه‌هه‌ندی سیاسیانه له‌و خۆپیشاندانه بکاته‌وه که ده‌مێکه داوای ده‌کات و ڕه‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و خۆپیشاندانه یه‌ک ملیۆن که‌سیه بدات.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان، هه‌ندرێن شێخ عوسمان ده‌شڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران به‌پێی هه‌ل و مه‌رج و به‌پێی سه‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:05 خوله‌که.