کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هێزێـکی تایبه‌تی وڵاته‌که‌یان هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و که‌شـتیـیه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی ڕفێندرا، کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن ڕفێنه‌ره‌که کوژراوه.
هێمن میرانی، چاودێری کاروباری سیاسی تورکیا له‌و بڕوایه‌دایه پێویسته هه‌م په‌که‌که و هه‌میش لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری کورد له تورکیادا به زووترین کات ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه بکه‌ن که دۆسێی کورد له تورکیادا ناشرین ده‌کات و زیانیش له هه‌وڵه‌کان ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت پێویسته حکومه‌تی سیڤیلی تورکیا به وریاییه‌وه سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڕووداوانه‌دا بکات، چونکه ئاشتی له تورکیادا هه‌ر ته‌نها خزمه‌ت به ڕه‌وشی کورد ناکات به‌ڵکو خزمه‌ت به ئاینده‌ی تورکیاش ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:46 خوله‌که.