هێمن میرانی مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به تورکیا که ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز بڵاوی کردۆته‌وه چاوه‌ڕوان کراو بوو به هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی تورکیادا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا به‌دی ده‌کرا.
میرانی ده‌شڵیت تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتیشدا سیاسه‌تێکی دوو سه‌ره‌ی هه‌یه ، به‌رامبه‌ر به ئێران که له‌ژێر فشاری نێونه‌ته‌وه‌ییدایه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه سیاسه‌تێکی نه‌رمی هه‌یه و به‌رامبه‌ر به ئیسرائیلیش که هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه سیاسه‌تێکی توندی.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵین ساڵح ، هێمن میرانی باسیش له‌وه ده‌اکات که له ئێستادا هاوکێشه سیاسیه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه به تایبه‌تی له پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد و له پاش ڕوداوه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شیت ئه‌مریکا وه‌ک سه‌روه‌ختی شه‌ری سارد ئه‌و پێویستیه‌ی به تورکیا نه‌بێت ، به تایبه‌تی که ئه‌مریکا بۆ خۆی ئێستا له ناوچه‌که‌دا بوونی هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:55 خوله‌که.