کۆمکاری عه‌ره‌ب له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشی سوریا ده‌کات و به ڕای زۆرێک له چاودێران ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب وه‌ک دوا ده‌رفه‌ته بۆ سوریا.
ڕۆژنامه‌وان هێمن لهۆنی ده‌ڵێت به‌پێی دواترین پێشهاته‌کان پێده‌چێت سوریا مل نه‌دات بۆ ئه‌و داوایانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب کردونی.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕۆژنامه‌وان لهۆنی ده‌شڵێت سوریا وه‌ک لیبیا نییه، تا به‌کارهێنانی له‌شکری هه‌ر هیچ نه‌بێت له ئێستادا ببێته بژاره‌یه‌ک ، چونکه سوریا هاوپه‌یمانی گه‌وره‌ی له پشته.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که.