Accessibility links

هێمن میرانی: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ قه‌واره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ رزگار بکات.

  • Jani Diylan

هێمن میرانی: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ قه‌واره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ رزگار بکات.

هێمن میرانی: گۆڕان نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ قه‌واره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ رزگار بکات.

ئه‌مه‌ دوو ڕۆژه‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ هه‌یه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ نێوان نوێنه‌رانی گۆڕان و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌که‌ی شاری سلێمانی. هێمن میرانی مامۆستای زانکۆ وه‌ چاودێری کارو باری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاره‌ ئه‌و ناگه‌یشتن و گرژیه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو فراکسیۆنی کوردی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا‌ ئه‌نجامی ئه‌و دۆخه‌ نائاساییه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ کردار نییه‌ به‌ڵکو کاردانه‌وه‌یه‌ و باش نییه‌ و له‌ قازانجی ئه‌و کێشانه‌دا نییه‌ که‌ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومتی ناوه‌ندیدا هه‌ن‌ که‌ کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگوازرێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا له‌ بری گفتوگۆ و دانوستاندن و دیالۆگ له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ نێو دام و ده‌زگا‌ یاسایی و ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێم هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان له‌ به‌غدا بدرێت، به‌ڵکو باشتر وایه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێن. له‌ ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ریکه ورده‌ ورده‌‌ ئه‌و ئومێده‌ی ئێمه‌ که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که‌داین کاڵ ده‌کاته‌وه‌‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 8:51 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG