چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕوویان له وڵاتی میسر کردووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن بۆ گۆڕینی ڕژێم و سیسته‌می سیاسی وڵاتی میسر.
سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ده‌ڵێت هه‌رچیه‌ک ئه‌مڕۆ له شه‌قامه‌کانی میسره‌وه لاوانی وڵاته‌که داوای داوای ده‌که‌ن داواکاری ڕه‌وان.
حیلمی سالم ده‌ڵێت لایه‌نه سیاسیه‌کانی میسر له ئێستادا ئاگاهییان داوه که ئاستی بێزاری خه‌ڵک گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌ک بۆمبیان لێبێت و له هه‌ر ئان و ساتێکدا بێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسر بته‌قنه‌وه ، بۆیه ده‌بێت زۆر به ژیری و پشوودرێژی و به بابه‌تیانه سه‌ر و سه‌ودایان له‌گه‌ڵدا بکرێت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانیانه‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ربکرێن.
سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر له لێداونه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باسیش له‌وه ده‌کات که پێویسته میکانیزمی ئاشتیانه و دیموکراسیانه به‌کار بهێنرێت بۆ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له وڵاته‌که‌یدا داوا ده‌کرێن و ده‌شڵێت سندوقه‌کانی ده‌نگدان پێوانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ن و نابێت هیچ ده‌ستێک گێچه‌ڵی پێبگێڕێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ناو کابینه‌ی حکومه‌تی میسریدا ڕاگه‌یه‌ندرا ، خۆپیشانده‌ران داوای خۆپیشاندانێکی یه‌ک ملیۆن که‌سییان کردووه بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه له میسر دژی مانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌م داوایه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ داوا کردنێکی تر بۆ مانگرتنێکی گشتی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ حیلمی سالم سه‌رۆکی پارتی ئه‌لئه‌حرار له میسر ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:26 خوله‌که.